پۆلیسی ھەولێر داوای ھاوکاری لە ھاووڵاتییان دەکات

پۆلیسی ھەولێر داوای ھاوکاری لە ھاووڵاتییان دەکات
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی شاری ھەولێر، بۆ دۆزینەوەی کە خانەوادەکەی گەنجێک، داوای ھاوکاری لە ھاووڵاتییان دەکات.



ئەمڕۆ شەممە 17/2/2018بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر، لە پەیجی تایبەتی خۆی (ھەولێر پۆلیس)، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، دوای ھاوکاری لە ھاووڵاتییان کردووە، کە ھاوکار بن لە دۆزینەوەی خانەوادەی گەنجێک، کە وێنەکەی بڵاو کردووەتەوە و باری دەروونی تەواو نییە.


پۆلیسی ھەولێر، بڵاو کردووەتەوە: "لە دوێنیەوە ئەم گەنجە لە پیرزین، دۆزراوەتەوە و باری دەروونی تەواو نییە، ھەرکەسێک زانیاری ھەیە ئاگاداری خانەوادەکەی بکاتەوە یاخود پەیوەندی بە ژمارەی پۆلیس 134 بکات".
bas news-
Top