پیاوە سەرسپیەكەی ڤالەنتاین ئەمریكیەكانی سەرقاڵ كردووە
هه‌رچه‌نده چه‌ند ڕۆژێك به‌سه‌ر ڤالانتایندا تێپه‌ریوه، به‌ڵام وێنه‌ی پیاوە ئەمریكیە سەرسپیەكە له تۆڕه كۆمه‌ڵاتییه‌كانی ئه‌مریكا بەردەوامە لە كاردانەوە، چیرۆكی وێنه‌كه پیاوێكی ئه‌مریكییه ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، له یه‌كێك له چێشتخانه‌كان به ته‌نیا دانیشتووه و بەگریانەوە چاوه‌ڕێی خۆشه‌ویستە نەهاتووەكەی ده‌كات.
سه‌ره‌تا ئه‌م وێنه‌یه لەلایەن هاووڵاتییه‌كی ئاسایی ئه‌مریكیەوە بڵاو كرایەوە، پاشان ئاژانسه به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مریكا وه‌كو فۆكس نیوز بڵاویان كرده‌وه.
ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌مریكییه‌ی ئه‌م وێنه‌یه‌ی گرتووه، سه‌باره‌ت به وێنه‌كه ده‌ڵێ تێبینیم كرد ماوه‌یه‌ك ئه‌و پیاوه له چێشتخانه‌كه دانیشتبوو، خۆشه‌ویسته‌كه‌ی هه‌ر نه‌ده‌هات، پێده‌چوو كه دابڕانێك له نێوانیان ڕوویدابێت.
وه‌كو ئاژانسه هه‌واڵه ئه‌مریكییه‌كان نووسیویانه ئه‌وه‌ی وای كردووه وێنه‌كه زیاتر كاریگه‌رتر بێت، پیاوه‌كه دوو پیاڵه‌ی خواردنه‌وه‌ی داوا كردووه، دیارە یه‌كێكیان بۆ خوشه‌ویسته‌كه‌یه‌تی، به‌و هیوایه‌ی
bas news-
