فه‌رهاد تونج هونه‌رمه‌ندانی توركیا به لایه‌نگری شه‌ڕ تۆمەتبار دەكات
هه‌فته‌ی رابردوو چه‌ند گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌رێكی دیاری توركیا، به سه‌ردانێك گه‌یشتنه هه‌تای و له‌وێ له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌ربازێكی توركیا كۆبوونه‌وه و پشتگیریان كردن بۆ ئه‌وه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فریندا پێشڕه‌وی زیاتر بكه‌ن، ئەمەش هونەرمەند فەرهاد تونجەلی نیگەران كردووە.
له نێوان ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی توركیادا، موسته‌فا جهجهل هه‌بوو، كه گۆرانیبێژێكی دیاری توركیایه و له هه‌رێمی كوردستانیش زۆر گوێی لێ ده‌گیرێت. ئه‌و پشتگیری خۆی بۆ سه‌ربازی توركیا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا هه‌رچییان له ده‌ست بێت ده‌یكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فریندا توركیا سه‌ربكه‌وێت.
له به‌رامبه‌ردا فه‌رهاد تونج هونه‌رمه‌ندی دیاری باكوور و یه‌كێك له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی هه‌ده‌په، له پێگه‌ی خۆی له یوتیوب دژی هه‌ڵوێستی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه هاته وه‌ڵام و ره‌خنه‌ی توندی لێ گرتن.
تونج نووسیویه‌تی "به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه پاڵپشتی له شه‌ڕ ده‌كه‌ن. هونه‌رمه‌ند هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئاشتیدا بووه، كه‌چی ئێوه پشتگیری له شه‌ڕ و كوشتنی مرۆڤ ده‌كه‌ن".
زۆربه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی توركیا كه داوای شه‌ڕ و په‌لاماردانی عه‌فرین ده‌كه‌ن، مانگانه سه‌ردانی كۆشكی كۆماری توركیا ده‌كه‌ن و له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانه‌وه دیاری به نرخیان ده‌درێتێ.
bas news-
