واشنتۆن پۆست: سەردانی تیلەرسن دیالۆگێكی لەنێوان توركیا و یەپەگە دروست كرد
میدیاكانی ئه‌مریكا به گرنگییه‌وه باسی سه‌ردانه‌كه‌ی ریكس تیلله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ توركیا دەكەن و رۆژنامەی "واشنتۆن پۆست" نووسیویەتی كە ئەم سەردانە بووەتە هۆی دروستبوونی دیالۆگێك لەنێوان یەپەگە و ئەنقەرە.
ئەمڕۆ شەممە رۆژنامه ئەمریكیەكە بڵاوی كردەوە "سه‌ردانی تیلله‌رسن بۆ توركیا و مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 2 رۆژ، وای كرد دیالۆگ له نێوان كوردی رۆژئاوای كوردستان و توركیا بێته كایه‌وه".
هه‌روه‌ها له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌ردانه نه‌یتوانیبێ هه‌موو ئه‌و ناكۆكییانه‌ی له نێوان توركیا و ئه‌مریكادا هه‌بووه چاك بكاته‌وه، به‌ڵام توانیویەتی نه‌هێڵێ به ته‌واوی پەیوەندییەكان بڕوخێن، چونكه رووخانی په‌یوه‌ندییه‌كان كه‌می مابوو.
لای خۆیەوە رۆژنامه‌ی (Wall street journal)ی ئەمریكی له راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووه، په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و ئه‌مریكا قۆناخی ناكۆكی تێپه‌ڕاند، ئیدی هه‌ردوو وڵات بڕیاریان دا به یه‌كه‌وه كار بۆ داهاتووی سووریا بكه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌ڵێ له مانگی 3دا، ئه‌و پلانه‌ی ئه‌و دوو وڵاته دایانڕشتووه، ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له لایه‌كی تریشه‌وه رۆژنامه‌ی (Los angeles time)، به هه‌مان شێوه پێی وایه سه‌ردانه‌كه‌ی تیلله‌رسۆن ئه‌رێنی بووه و هه‌نگاوێكی زۆر باشه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان.
bas news-
