ڕوونكردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى له‌سه‌ر ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
به‌شى ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى، له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا له باره‌ى هه‌واڵی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى گه‌شته ئاسمانییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه.
به‌پێی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى، دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی نوسراوێكی ساخته به‌ناوی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقه‌وه له چه‌ند ڕاگه‌یاندنێكه‌وه، كه گوایه ره‌زامه‌ندی دراوه له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم، به‌هه‌موولایه‌کی ڕاده‌گه‌یه‌نین: "ئه‌و نوسراوه ساخته‌یه و راست نیه".
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه، كه دوا به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نوسراوه، (تاهیر عه‌بدوڵڵا)، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فڕۆکه‌خانه، په‌یوه‌ندی به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له به‌غداوه كرد: "ئه‌وانیش ڕایانگه‌یاند، ئه‌و نووسراوه ساخته‌یه و هیچ رۆژێكی دیاریكراو له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نییه".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوه‌ده‌وڵه‌تی سلێمانی، له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا، ده‌شڵێت: "ئه‌و نوسراوه پێشتریش بڵاو كرا‌یه‌وه، هه‌رچه‌نده تائێستا بە فەرمی بە ئێمە نەگەیشتووە، تەنها تایبه‌ت بووه به گەشتی حه‌ج و عومره، نه‌ك سه‌رجه‌م گه‌شته ده‌ره‌کییه‌کان".
له‌دواى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له 25ى ئه‌یلوولى 2017، حكوومه‌تى فیدڕاڵ به‌سه‌رۆكایه‌تى عه‌بادى، سزاى هاووڵاتیانی كوردستان دا و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، جگه له داخستنى مه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هاوكات گه‌شته ئاسمانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى له‌هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر و سلێمانى، ڕاگرت.
bas news-
