شاندی هەرێمی کوردستان لەمیونشن لەگەڵ جۆزیف بایدن كۆبوونه‌وه‌

شاندی هەرێمی کوردستان لەمیونشن لەگەڵ جۆزیف بایدن كۆبوونه‌وه‌
لە پەراوێزی دووەم رۆژی کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن، شاندی باڵای هەرێمی کوردستان, لەگەڵ جۆزیف بایدن جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کۆبوونەوە.

شاندی هەرێمی کوردستان لەکۆبوونەوەکەیان لەگەڵ بایدن بریتی بوون لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆک ‌حکوومەتی هەڕێمی کوردستان و مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان, فوئاد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بوون.
54 مین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە وڵاتی ئەڵمانیا بە بەشداری نزیکەی 600 سەرۆک، سەرکردە، سیاسەتڤان، پەرلەمانتار و وەزیر و بەرپرسی جیهان ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد و ماوەی سێ رۆژ بەردەوامدەبێت.
له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا باسی چەندین تەوەر دەکرێت, لە نێویاندا شەڕی دژی تیرۆر، ئاسایشی نێودەوڵەتی، كێشەكانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، رۆڵی یەكێتی ئەوروپا لە كێشەكانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و كێشەی پەنابەران.
kdp-
Top