لە ھەولێر ماراسۆنی ھیوا بەرێوە دەچێت
ئەو ماراسۆنە لەژێر دروشمی (بە وەرزش و ھیوا بەرەنگاری شێرپەنجە دەبینەوە) بەڕێوە دەچێت، ئامانجی سەرەکیی ماراسۆنەکەش، بەرزکردنەوەی ھۆشیارییە دەربارەی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ نەخۆشخانەی نانەکەلییە، بەشداربوونیش بۆ ھەمووانە.
ئەم چالاکییەی ِرێکخراوی ئەربیل ماراسۆن بۆ وەرزش و ئاشتی، وەک دووەمین ھەوڵی لەم جۆرەیە لە ھەرێمی کوردستان و تەواوی عێراق، بۆ خزمەتکردنی تووشبوانی نەخۆشیی شێرپەنجە، سەرجەم بەخشینەکان بۆ نەخۆشخانەی نانەکەلی دەبێت.
ڕاکردنەکە ئێوارەی ڕۆژی 3/3/2018، لە شەقامی کەرکووک بۆ بەردەم نەخۆشخانەی نانەکەلی بەڕێوە دەچێت.
باسنيوز
