پۆلیسی توركیا هەشت ئەندامی دیکەی هەدەپەی دەستگیر كرد

 پۆلیسی توركیا هەشت ئەندامی دیکەی هەدەپەی دەستگیر كرد
هێزەكانی دژە تیرۆری توركیا، هەشت ئەندامی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)یان دەستگیر كرد و بەپرسێکی باڵای ئەو پارتەش لەنیو دەستگیرکراوەکان دایە.

ئەمڕۆ شەممە 17/2/2018، پۆلیسی دژە تیرۆری توركیا، لە شاری ئەنقەرە ئۆپەراسیۆنێكی دەستگیركردنی دژ بە هەدەپە ئەنجام دا و هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی چەند ئەندامێكی ئەو پارتە و لە ئەنجامدا هەشت ئەندامی ئەو پارتەیان دەستگیر كرد.



میدیاكانی نزیك لە هەدەپە، ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ئەو كەسانە بەرەو شوێنێكی نادیار گوزاراونەتەوە لەنێو گیراوەكاندا "فایمە كورتەلان" ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی هەدەپە لە ئەنقەرە هەیە.



بەپێی زانیارییەکان جیا لە سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ و هەشت پەرلەمانتاری دیکەی هەدەپە کەلە زیندان دان، 500 ئەندامی دیکەی ئەو حزبە لە گرتووخانەکانی تورکیا دان.













باسنيوز
Top