لە سلێمانی هاووڵاتییەك بەهۆی غازی سۆبەوە گیانی لەدەست دا
بەهۆی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاتووە: "ئەمڕۆ شەممە 17/ 2 /2018 ، لە گوندی "قزڵەر"ی سەر بە پارێزگای سلێمانی بەهۆی غازی سۆبەوە هاوڵاتییەك بەناوی (ع . ا. م) گیانی لەدەست داوە".
ئاماژە بەوەش کراوە: "دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمی ئەو هاووڵاتییە ڕەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە و لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە دەستی پێكردووە".
هاووڵاتییەكە ناوی (ع. ا. م)ە و لەدایكبووی 1970یە.
مانگی ڕابرووش لە گوندێکی سەر بە ناحیەی کەڵکی هەولێر چوار ئەندامی خێزانێک بەهۆی غازی سۆبەوە تووشی ڕووداو بوون و دوو کەسیان گیانیان لەدەست دا.
باسنیوز
