کۆبوونەوەی هەردوو شاندی کوردستان و عێراق لە میونشن دەستی پێ کرد
لەو کۆبوونەوەیەدا کە هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەلایەک و حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەلایەکی دیکە بەشدارن، چاوەڕوان دەکرێت چەند پرسێکی گرنگی پەیوەندیدار بە گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا تاوتوێ بکرێت.
پێشتر شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی، سەردانی بەغدای پایتەختی عێراقی کردووە و لە پەراوێزی کۆنگرەی (داڤۆس)یشدا شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە، بەڵام تاوەکوو ئێستا جگە لە ناردنی شاندێکی عێراقی بۆ وردبینیکردن لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و چەند دەنگۆیەک بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی کوردستان بۆ گەشتەکانی عومرە، هیچ یەکێک لە کێشەکانی دیکەی نێوان هەرێمی کوردستان چارەسەر نەبوون و لەنێو کوردستانیشدا ”بێ ئومێدی“یەکی گەورە بە بەغدا هەیە.
باسنيوز
