وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا: داعش جینۆسایدی به‌رانبه‌ر كوردانی ئێزیدی ئه‌نجام داوه
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به ڕێكخراوی داعش له عێراق و سووریادا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، وڵاته‌كه‌ی ڕۆڵی هه‌بووه.
له وته‌یه‌كدا له‌كاتی ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی یه‌كه‌مین ڕۆژی كۆنگره‌ی میونشن له‌مه‌ڕ ئاسایش، ڕوونی كرده‌وه كه ئه‌ڵمانیا یارمه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له هه‌رێمی كوردستان داوه و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ دابین كردوون، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوی داعش مه‌شق و ڕاهێنانی پێ كردوون.
ڤۆن ده‌رلاین گوتیشی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش چه‌ندین كردەوەی دڕندانه‌ی جینۆسایدی به‌رانبه‌ر به كوردانی ئێزیدی ئه‌نجام داوه. دووپاتیشی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیدا درێژه به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له ئه‌فغانستان و عێراق و سووریا ده‌دات.
ئەمڕۆ هەینی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بەبەشداری شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستی بەكارەكانی كرد.
bas news-
