کارمەندێکی پۆلیسی سلێمانی گیانی لەدەست دا
ئیقبال محەمەد گوتەبێژی پۆلیسی شار و شارەدێیەکانی سلێمانی ڕاگەیاند "پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی، بەشی پۆلیسی شارەزوور ئاگاداری كردينەوە کە كارمهندێكی بنكەی پۆلیسی وارماوا تەمەن ٤٢ ساڵ لە گەرماوی ماڵەکەی خۆیدا بەھۆی غازی زۆپاوە گیانی لەدەست دا".
گوتیشی بنکەی پۆلیسی وارماوه چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و ئێستە تەرمەکە ڕەوانەی پزيشكی داد كراوە.
گوتەبێژی پۆلیسی شار و شارەدێیەکانی سلێمانی گوتی ھێزەکانی پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە و ھەوڵی ئەوەش دەدرێت کە لێکۆڵێنەوەی ورد بکرێت.
bas news-
