نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا كۆبوونەوە

نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا كۆبوونەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا كۆبوونەوە.


ئەم دیدارە لە پەراوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ئەنجام درا، كە ئەمڕۆ هەینی بە بەشداری شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستی بەكارەكانی كرد.


جێی باسە، لە كۆنفرانسەكەدا كە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێ، ژمارەیەكی بەرچاوی سەرۆك وەزیران و وەزیرانی وڵاتانی جیهانیش ئامادەن، كە لە میانەیدا 30 دێبەیت بە بەشداری 120 كەس بەڕێوەدەچێت.


چاوەڕوان دەكرێ شاندی كوردستان لە چەند رۆژی داهاتوودا چەندین دیدار و كۆبوونەوی گرنگی ئەمنی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی بەشداربوو ئەنجام بدەن.
bas news-
Top