وەزارەتی كارەبا داهاتەكانى له پێداویستی و ده‌رماڵه‌كانى خۆی خەرج دەكاتەوە
سیروان محه‌مه‌د گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى ڕاگه‌یاند له نوێترین بڕیارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ كه‌رتى كاره‌با، ڕه‌زامه‌ندى نیشان دا له‌سه‌ر دابینكردنى 10%ى ئه‌و داهاته‌ى كه مانگانه له كاره‌با ده‌ستمان ده‌كه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى بۆ خزمه‌تى كه‌رتى كاره‌با خه‌رجى بكه‌ینه‌وه.
ڕوونیشی كردەوه به‌پێى بڕیاره‌كه 8%ى ئه‌و داهاته بۆ چاكسازى تۆڕه‌كانى كاره‌با و كڕینى پێداویستییه‌كان و 2%ی وه‌ك ده‌رماڵه ده‌ده‌ینه ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى مانگانه پاره‌ى كاره‌باى نیشتمانى كۆده‌كه‌نه‌وه.
سیروان محه‌مه‌د ئاشكراشى كرد، بڕیاره‌كه له‌و مانگه‌وه ده‌كه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه كه به‌هۆیه‌وه زۆرێك له گرفته‌كانى كه‌رتى كاره‌با چاره‌سه‌ر ده‌بن.
bas news-
