محه‌ممه‌د عه‌لى: له كۆنفرانسه‌كه‌ی UN سمینارێكم دەربارەی دۆخی هەرێم پێشكه‌ش كرد
د. محه‌ممه‌د عه‌لى یاسین، له نه‌مساوه بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان دواو گوتی، "كۆنفرانسێك له ڤیهنناى پایته‌ختى نه‌مسا له باره‌گاى نەتەوە یەکگرتووەکان له رۆژانى (13، 14 ،15) بۆ بەجێ گەیاندنی پلانی کاریگەر بۆ رێگری کردن لە ئەو تاوانانەی دژ بە کەمینە ئایینیەکان دەکرێت بەرێوەچوو، ئه‌مڕۆش كۆتایى به‌كاره‌كانی هێنا، لەو کۆنفرانسه‌دا کە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بوو له‌سه‌ر چوار ئاستی جیاواز كاره‌كانی ئه‌نجام دا، یه‌كه‌م: رێگریكردن له تاوانی دژ به مرۆڤ و جینۆساید، دووه‌م: پاراستنی كه‌مینه ئایینیه‌كان، سێیه‌م: دووباره بونیادنانه‌وه‌ی وێرانیهكان، چواره‌م: ستراتیژی میدیایی بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی كاریگه‌ر كه به به‌شداری نزیكه‌ی ٢٠٠ سه‌ركرده‌ی سیاسی و سه‌ركرده‌ی ئایینی كه نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان و ئایینه جیاجیاكانی جیهانیان ده‌كرد به‌ڕێوه چوو و منیش دەربارەی دۆخی هەرێمی کوردستان بە سمینارێكم پێشكه‌ش كرد. "
وته‌بێژى فراكسیۆنى زه‌رد گوتیشی، "ئه‌مڕۆ كه كۆتاڕۆژی كۆنفرانسێكه بوو، پێشنیاز و دیدی به‌شداربووان له سه‌ر ئاستی جیاواز بۆ به‌جێ گه‌یاندنی پلانی كاریگه‌ر له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان وه‌كو راپۆرتی كۆتایی ئاماده‌كرا."
kdp-
