کۆیە.. لە دوو کێشەی کۆمەڵایەتیدا شەش ھاووڵاتی بریندار بوون و سووتان

 کۆیە.. لە دوو کێشەی کۆمەڵایەتیدا شەش ھاووڵاتی بریندار بوون و سووتان
لە شاری کۆیە و لە دوو ڕووداوی کۆمەڵایەتیدا، ژمارەیەک ھاووڵاتی بریندار بوون و سووتان، پۆلیسی سنوورەکەش دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

شۆڕش کاکە، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە، ڕايگەیاند: "شەوی ڕابردوو 15/2/2018، لە گەڕەکێکی شاری کۆیە بەھۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ لەنێوان دووکاندارێک و ماڵێکی نزیک ئەو دووکانە، شەڕ دروست دەبێت و بەھۆیەوە چوار کەس بریندار بوون، کە برینی ژمارەیەکیان سەختە".

دەشڵێت: "ھاوکات بەھۆکارێکی نادیارەوە ھەر لە شاری کۆیە، ژنێک خۆی سووتاند، کە 60%ی جەستەی سووتاوە و لەکاتی ھەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی، ھاوسەرەکەشی بەشێکی زۆری جەستەی سووتا".

باسی لەوەش کرد، کە ئێستا بریندار و سووتاوەکان لەژێر چاودێریی تەندروستیدان و پۆلیسیش لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکان دەست پێ کردووە.









باسنيوز
Top