نەوزاد ھادی: لێکۆڵینەوە لە رووداوی ھێرشەکەی دوێنی بەردەوامە
نەوزاد ھادی، پارێزگاری ھەولێر، لە پرێس کۆنفرانسێکدا، ئاماژەی بەوە دا، کە ھەندێک لایەن دەیانەوێت رووداوەکەی دوێنی، بقۆزنەوە بۆ بابەتێکی نادروست و بە سیاسی دەکەن، راشی گەیاند: "ئەمە راست نییە، لە کوردستان، نە حکوومەت و نە خەڵک، ئەمەی قبوڵە، بەڵکو ھەڵسوکەوتێکی کەسی بووە و چەند کەسێک ئەو کارەیان کردووە".
پارێزگاری ھەولێر، ئەوەشی خستە روو، کە لێکۆڵینەوە لەو رووداوە دەکرێت، پۆڵیس ئێستا خەریکی لێکۆڵینەوەیە، دواتر ئیجرائاتی یاسایی دەکرێت.
گوتیشی: "ئێمە گشت گەشتیاران و خەڵک دڵنیا دەکەینەوە، ئەمە قبووڵ ناکرێت و ئیجرائات دەکرێت، چونکە ئەوە نەفەرھەنگی ئێمەیە، نە بڕوای ئێمەیە، نە سیاسەتی ئێمەیە، نە سیاسەتی خەڵکەکە، لێکۆڵینەوەش بەردەوامە و تا ھۆکارەکەی ئاشکرا دەبێت، تا بزانرێت لەسەر چی بووە"
bas news-
