یه‌كێتى ئاڵا تاڵه‌بانى و شوان داودی كاندید ناكاته‌وه
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، لیستى كاندیدانى خۆى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق یه‌كلاییكرده‌وه، به‌ڵام وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكراى كردووه، له‌ترسى سه‌رنه‌كه‌وتنیان به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌ستیان هه‌بووه له خیانه‌ته‌كه‌ى 16ى ئۆكتۆبه‌ر و هه‌روه‌ها خۆنزیككردنهوهیان له‌لایه‌نه شیعه‌كان، هه‌ریه‌ك له (ئاڵا تاڵه‌بانى) و (شوان داودی) دوور خراونه‌ته‌وه و كاندید نه‌كراون.
ئه‌مڕۆ ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ناوی كاندیدانی حزبه‌كه‌ى بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق پێشكه‌ش به‌كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق كرد.
ئه‌وه‌ى تێبینی ده‌كرێت، هه‌ریه‌ك له (ئاڵا تاڵه‌بانى) كه پێشتر له‌به‌رنامه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆى كه‌ناڵێكى سه‌ر به لایه‌نه شیعه‌كان، خۆى به (ئه‌سه‌دى) ناساند، له‌گه‌ڵ (شوان داوودى) كه ده‌نگۆى ئه‌وه‌یان بڵاو ده‌كرده‌وه له‌سه‌ر پارێزگاى به‌غدا خۆیان كاندید ده‌كه‌ن، ناویان له لیسته‌كه‌دا نییه.
له‌وباره‌یه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار ڕاگه‌یاند: "دوورخستنه‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له ئاڵا تاڵه‌بانى و شوان داودی له لیستى كاندیدكراوهكانى یه‌كێتى، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه حزبه‌كه متمانه‌ى پێیان نه‌ماوه و دڵنیابوونه‌ته‌وه له‌وه‌ى هیچكام له‌و دوو كه‌سه، له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو سه‌رناكه‌ون".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه یه‌كێتى دركى به‌وه كردووه، ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان له خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ر هه‌یه و خۆیان له لایه‌نه شیعه‌كان نزیك ده‌كرده‌وه، له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌رناكه‌ون، بۆیه كاندیدیان ناكاته‌وه.
رۆژی دووشه‌ممه 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017، به هاوکاریی گرووپێكی ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سوپای عێراق، میلیشیاكانی حه‌شدى شه‌عبی و حزبوڵای لوبنانی، هێرشیان كرده سه‌ر خورماتوو و كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانى ئه‌و سنووره‌یان داگیر كرد و هه‌زاران هاووڵاتیی روویان له هه‌رێمى كوردستان كرد.
دواى چه‌ند ڕۆژێك له داگیركردنى كه‌ركووك، شوان داودی، له ماڵه‌كه‌ى خۆیدا له شارى كه‌ركووك ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانى میلیشیا شیعه‌كانى بۆ نێوهڕۆخوانێك بانگهێشتكرد و به شانازییه‌وه وێنه‌ى له‌گه‌ڵیاندا له پێگه‌ى خۆى له (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه.
bas news-
