وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ: حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى به‌ڵێنێكى پێداین و دواتر لێی په‌شیمان بووه‌وه
ئه‌كره‌م محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوه‌كان له وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ڕاگه‌یاند: "ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه حكوومه‌تى به‌غدا مووچه‌ى مانگانه‌ى فه‌رمانبه‌رانى به‌نداوه‌كان ده‌نێرێت، كه تا ڕاده‌یه‌كى باش كاریگه‌ریى له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى كاره‌كانمان هه‌یه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه ناردنى پاره له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ به‌نداوه‌كان ته‌نها بۆ مووچه‌یه، گوتیشی: "بۆ جێبه‌جێكردنى پڕۆژه و سیانهكردنهوهى به‌نداو و پڕۆژه ئاودێرییه‌كان، هیچ بڕه پاره‌یه‌ك ته‌رخان نه‌كراوه".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ساڵى ڕابردوو به‌غدا به‌ڵێنى ناردنى بڕه پاره‌یه‌كیان بۆ سیانهكردنهوهى به‌نداوه‌كان دا، به‌ڵام گرفتێك هاته پێشه‌وه و بڕیاره‌كه نه‌كه‌وته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
bas news-
