ژه‌نه‌راڵ ڤۆتێل، بەردەوامی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمەریکای بۆ پێشمەرگە دووپات کردەوە
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٤/٢/٢٠١٨ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ژه‌نه‌راڵ جین جۆزێف ڤۆتێل فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ییی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و شاندێكی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی سه‌ربازی و دیپلۆماسیی ئه‌مه‌ریكایی، ئاماده بوون، دۆخی سەربازی و ئـەمنیی عیراق و هەرێمی کوردستان و قۆناغی دوای لەناوبردنی داعش خرایە بەر باس، هەروەها دوا پێشهاته‌كانی گفتوگۆی لیژنه ته‌كنیكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دیداره‌كانى هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیران نێچیرڤان بارزانى و حه‌یده‌ر عه‌بادى له به‌غدا و داڤۆس تاوتوو كرا و هیوایان خواست هه‌ردوولا بگه‌نه چاره‌سه‌رێك بۆ ته‌واوى كێشه‌كان به‌پێی ده‌ستووری عێراق.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی پشتگیرى و هاوكارییه سه‌ربازییه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌مه‌ریكای بۆ پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژی داعشدا و دابینكردنى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و مه‌شق و ڕاهێنانى بۆ پێشمه‌رگه كرد و هیوای به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانى خواست، ئاماده‌ییى هه‌رێمى كوردستانیشى بۆ چاره‌كردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه ژه‌نه‌راڵ ڤۆتێل سوپاسی ئه‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه كرد كه له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سه‌رباز و مه‌شقكارانی ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه، به‌رده‌وامیی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌یشی بۆ هێزی پێشمه‌رگه دووپات كرده‌وه. پشتگیرى و خۆشحاڵیی خۆی به دیالۆگى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕی.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و شه‌ڕی دژی تیرۆر له عێراق و سووریا به‌تایبه‌تی، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو، له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا دووپاتیان كرده‌وه كه شكستهێنان به تیرۆر ته‌نیا له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه به‌دی نایه‌ت، به‌ڵكو پێویسته به‌رنامه‌ڕێژی بۆ له‌ناوبردن و شكستپێهێنانی هزر و پرۆگرامی تیرۆریستان بكرێت.
.kdp-
