نێچیرڤان بارزانی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی گۆڕان و یەکگرتووی په‌سه‌ند كرد
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خاوه‌ن چوار وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌ك بوو به پله‌ی وه‌زیر، له 15ـی ئۆكتۆبه‌ری 2015ـه‌وه، وه‌زیره‌كانیان له پۆسته‌كانیان دوور خرانه‌وه و وه‌زاره‌ته‌كانیش به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌بران.
به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانیش، بڕیاریان دا به فه‌رمی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه پێشكه‌ش به سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15/2/2018، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كانییان په‌سه‌ند كرا.
گۆڕان له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خاوه‌ن چوار وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌ك بوو، ئه‌وانیش وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و ئابووری، ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، پێشمه‌رگه، بازرگانی و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی پێ‌درابوو.
هەربەپێی نووسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیران كە (سێشەممە، 13-2-2018) بڵاو كراوەتەوە و واژۆی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بەسەرەوەیە، دەستلەكاركێشانەوەی سێ وەزیرەکەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کە هەریەك لە: محەممەد قادر هاودیانی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، مەولوود باوەموراد وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان و وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بەوەكالەت و غازی سەعید وەزیری هەرێم بۆ كاروباری كۆچ و كۆچبەران، پەسەند كراوە.
kd
