لە رووداوێکی ھاتوچودا باوک و کوڕێک بوونە قوربانی
بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی، لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەمە کاتژمێر 2:40 خولەک لەسەر ڕێگای دەرەوە (حەولی) نزیک قڵای شێروانە، بەھۆی ڕوداوێکی ھاتوچۆ لەجۆری پێکدادان رووی دا.
ھاتوچۆی گەرمیان، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە پێکدادانەکە لەنێوان دوو ترێلە و ماتۆڕسکیلێکی سێ تایەدا، بەو ھۆیەوە دوو کەس بریندار بوون، کە کوڕ و باوک بوون.
ئەوەش روون کراوەتەوە، کە دواتر بریندارەکان گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار .
باسنيوز
