ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ دەبێتەوە
موحسین سەعدوون، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕايگەیاند: "بریارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 15/2/2018، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ ببێتەوە، بەڵام تاكوو ئێستا رێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تەواو نەبووە بۆ ئەوەی كۆبوونەوەكە بەڕێوە بچێت".
ئەو پەرلەمانتارە كوردە، ئەوەشی خستە ڕوو: "لە خشتەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا پرۆژە یاسایی بودجەی عێراق نییە بۆ ئەوەی خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت و فراكسیۆنە كوردستانییەكان ئاشكرایان كردووە كە دەنگ نادەن بە پرۆژە یاساییەك كە بەرژەوەندییەكانی كوردی تێدا جێگیر نەكراوە، بەڵام بڕیارە چەند پڕۆژە یاسایەكی تر تاوتوێ بكرێت".
موحسین سەعدوون، ڕوونیشی كردەوە: "ئێمە داوامان كردووە كە هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی عێراق كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدەن و تێیدا بەرژەوەندییەكانی كوردیش لەبەرچاو بگیرێت و ڕەنگە ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كوێت بگەڕێتەوە و كۆبوونەوەكە ئەنجام بدرێت".
پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2018ی عیراق لە پەرلەمانە و خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە و لە خوێندنەوەی دووەم دایە و كورد ناڕازییە لەو پشكەی كە بۆی دیاری كراوە و بایكۆتی دانیشتنەكانی كردووە تا داواكارییەكانی جێبەجێ بكرێت هەر بەو هۆیەشەوە ئەمڕۆ چەند ڕۆژی ڕابردوو پەرلەمان بەرەو ئاڵۆزی ڕۆیشتووە.
باسنيوز
