كێشه‌ى ئه‌و مامۆستایانه‌ى مووچه‌ى مانگى 10 یان وه‌رنه‌گرتووه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
شێركۆ سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌رى ژمێریارى په‌روه‌رده‌ى گشتیى سلێمانى ڕاگه‌یاند: "له‌پێدانى مووچه‌ى مانگى 10ى ساڵى ڕابردوو كه ئه‌م مانگه دابه‌شكرا، ژماره‌یه‌ك مامۆستا به‌هۆى ونكردنى كۆدى بایۆمه‌ترى یان خۆتۆمارنهكردنیان له سیستمه‌كه یان بوونى هه‌ڵه له ژماره‌ى پێناسه‌كانیان، مووچه‌یان پێنه‌درا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه مووچه‌ى ئه‌و مامۆستایانه نافه‌وتێت و ناویان له‌لایه‌ن به‌شى په‌یوه‌ندیداره‌وه تۆماركراوه، گوتیشی: "كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و مووچه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ مووچه‌ى مانگى 11 / 2017 یان پێش ئه‌و واده‌یه، بۆ خه‌رج ده‌كرێت".
baa news-
