بهڵێن دراوه، خاڵی سنووریی سەرزێڕێ بكرێته دهروازهی فهرمی
بڕیاری گرتنی مەرزە لاوەکییەکان کۆمەڵگەی سەرزێڕیشی گرتووتەوە و چەند رۆژێکە ھاتوچۆکردن لهو خاڵه سنوورییهش وەستاوە، بەڵام وهك عیرفان سلێمان، بەڕێوەبەری کۆمەڵگای سنووریی سەرزێڕێ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، بەڵێنی ئەوەیان پێ دراوە، لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا بکرێتەوە و بكهونهوه كار، گوتیشی ''ئەمڕۆ شاندێکی باڵای ھەماھەنگیی خاڵە سنوورییەکان، کە لە ھەردوو حکوومەتی عێراق و ھەرێمی كوردستان پێکھاتووە، سەردانی خاڵی سنووریی سەرزێڕێیان کرد، بە شێوەیەکی گشتی شاندی عێراقی زۆر رازی بوون لە کاروبارەکانی ئێمە و، بەڵێنی ئەوەیان پێداوین ھەموو ھاوکارییەک بکرێت بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی ئهم خاڵه سنوورییه.''
لە سەرەتای مانگی شوباتەوە، حکوومەتی عێراق بڕیاری گرتنی ھەموو دهروازه و خاڵە سنوورییە نافەرمییەکانی ھەرێمی کوردستانی دەرکردووە و، بەوھۆیەوە پەنجا خاڵی سنووری راگیراون و بەو ھۆیەشهوە زیاتر لە ٤٠ ھەزار کەس بێکار بوونە.
بەڕێوەبەری کۆمەڵگای سنووریی سەرزێڕێیش دهڵێ، سەرزێڕێ یەکێکە لەو خاڵە سنووریانەی ماوەی ساڵێکە کراوەتەوە و سوودێکی زۆریشی بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و تورکیا ههبووه، ''لە رۆژانی ئاساییدا نزیکەی ١٥٠٠ کەس ھاتوچۆیان لەو رێگەیهوه کردووە، ھەم لە ھەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیا و بە پێچەوانەوەشەوە.''
عیرفان سلێمان وێڕای ئاماژەدان بهوهی كه خاڵه سنووریهكه نیمچە فەرمییە دهشڵێ، یەکەی ژمێریاریی گومرکی تایبەت بە خۆی نییه، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانییش تێیدا سنووردار بووە و وەک خاڵە نێودەوڵەتییەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان نییە، بهڵام گهشبینه بهوهی لە ئایندەیەکی نزیکدا سەرزێڕێببێ به دهروازهیهكی فەرمی.
kdp-
