ئوئێن و ئهورووپا داوای باشكردنی پهیوهندییهكانی ههولێر و بهغدا دهكهن
ئهمڕۆ چوارشهممه 14/2/2018، لە کۆنگرەی کوێت تایبەت بە ئاوەدانکردنەوەی عێراق، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس وتاری دا و گوتیشی، بەشێک لە ئاوارەکان، تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە ناوچەکانیان، بۆیە گەڕانەوەی ئاوارەکان دەبێت کاری لەپێشینەی حکوومەتی عێراق بێت.
هاوكات فێدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا هە لە کۆنگرەی کوێتدا، گوتاری خوێندەوە و، تییدا داوای لە هەولێر و بەغدا کرد، پەیوەندییەکانی نێوانیان بەرەوپێشەوە ببەن و کێشەکانی نێوانیان چارە بکەن.
گوتیشی، پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکانی عێراق، کاریگەریی زۆری لەسەر رووبەڕووبوونەوەی بیری تووندڕۆیی لەو وڵاتەدا دەبێت.
kdp-
