لاوانی سۆران ماراسۆنێکیان ئەنجام دا

لاوانی سۆران ماراسۆنێکیان ئەنجام دا
لــەپێشوازی بـیـرەوەی ١٨ی شـوباتدا و یادی ٦٥ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، نـاوەنـدی چـالاکی و پێگەیاندنی سـۆران، ماراسۆنێکی ئەنجام دا.

یادگار کەمال، بەرپرسی ناوەندی باڵای یەکێـتی لاوانی دیموکراتی سۆران، ڕايگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە 14/2/2018، لە پێشوازی و بیرەوەی ١٨ی شـوبـاتدا و یادی ٦٥ ساڵ خـەبـات و تێکۆشــانی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، نـاوەنـدی چـالاکی و پێگەیاندنی سـۆران ،سـەر بـە ناوەندی باڵامان راکدنێکی بەکۆمەڵی بە درێژایی ٥ کیلۆمەتر، بە بەشداری زیاتر لە ١٥٠ لاو بـۆ ھـەردوو رەگـەزی نێـر و مـێ ئەنجام دا".

بەرپرسی ناوەندی باڵای یەکێـتی لاوانی دیموکراتی سۆران، ئەوەشی خستە روو، کە راکردنەکە بەسەرکەوتوویی بەڕێوە چوو، لە کۆتایشدا ١٠ لە سەرکەوتووکان خەڵات کران.












باسنيوز
Top