نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە فەرەنسا: گەلی کوردستان پشتگیرییەکانی فەرەنسا لە یاد ناکات
عەلی دۆڵەمەری، لەمبارەوە لە لیدوانێکدا گوتی: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا پشتگیریی وڵاته‌كه‌ى و سه‌رۆك ماكرۆنی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق دووپات كردووەتەوە، هیواشی خواست ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی له نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقدا ده‌ستیان پێكردووه، ئه‌نجامێكی باشیان لێ بكه‌وێته‌وه و ببنه هۆی ده‌ستپێكردنی دانوستانێكى جددی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، هه‌روه‌ها ڕای گه‌یاند فه‌ره‌نسا هاوكار ده‌بێت و هه‌ردوولا هان ده‌دات بگه‌نه چاره‌سه‌ر".
ڕۆژی دووشه‌ممه 12/2/2018، ژان ئیڤ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا و شاندێكى یاوه‌رى كه له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و باڵیۆزخانه‌ى فه‌ره‌نسا پاش دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا سەردانی هەولێری کرد و له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سهرۆوهزیران و شاندێكی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده بوون، دوا پێشهاته‌كانی گفتوگۆی لێژنه ته‌كنیكییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كه بۆ چه‌ند دۆسیەیهك دروست كراون، تاوتوێ كران و تیشك خرایه سه‌ر دوایین كار و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و لێژنانه و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیران نێچیرڤان بارزانى و حه‌یده‌ر عه‌بادى له به‌غدا و داڤۆس. هه‌ردوولا هیوایان خواست ئه‌م كه‌ناڵه‌ی بۆ گفتوگۆ كراوه‌ته‌وه، به ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی بگات و ببێته هۆی ده‌ستپێكردنی دانوستانێكی سیاسی بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.
عەلی دۆڵەمەری ئاماژەی بەوەش کرد: "نێچیرڤان بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، دووباره سوپاسی سه‌رۆك ماكرۆنى كرد كه دوای ئاڵۆزییه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو بۆ یه‌كه‌مجار له پاریس پێشوازی له شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان كرد و ئه‌و ئابڵۆقه سیاسی و دیپلۆماسییه‌ی شكاند كه به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا سه‌پێنرابوو، پێزانینی گه‌ل و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی فه‌ره‌نسا و به‌تایبه‌تی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك ماكرۆن دووپات كرده‌وه و ڕای گه‌یاند گه‌لی كوردستان پشتگیرى و هاوكارییه‌كانی فه‌ره‌نسا له‌یاد ناكات و به چاوی ڕێز و پێزانینه‌وه لێی ده‌ڕوانێت".
تاوتوێكردنى دۆخی ناوچه‌كه، پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق، هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، قۆناغی دوای داعش، كۆنفرانسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق كه له كوێت به‌ڕێوه ده‌چێت و گرنگیی به‌شداریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسه‌كه‌دا و هه‌وڵدان بۆ سوودمه‌ندبوون له هاوكارى و پڕۆژه‌كانى، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
باس‌نیوز
