ھێزەر ناوێرت: ھەوڵی چارەسەری دۆخی عەفرین دەدین بەڵام با شەڕەكە قورستر بێت ئینجا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا گوتی: "سەرۆك و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، نیگەرانی خۆیان بە ئەردۆغان راگەیاندووە، كە ئێمە نیگەرانین لەو ھێراشانەی توركیا لە ھەندێك بەشی سووریا ئەنجامی دەدات، قسەمان لەگەڵیان كردووە، بۆ ئەوەی چارەسەرێك بدۆزرێتەوە لە بەرژەوەندی ھەموو لایەك بێت".
گوتیشی: "لەسەر نیگەرانییەكان لەگەڵ ھاوپەیمانەكانمان گفتوگۆ دەكەین، بۆ ئەوەی بارودۆخەكە ئاڵۆزتر نەبێت و ئاراستەی شەڕی دژی داعش بەلاڕێ دانەبرێت، بەڵكو دەبێ ھەوڵی زیاتر بدرێت كە سەقامگیری لەناوچە رزگاركراوەكان بێتە ئاراوە و خەڵك بگەڕێتەوە ناوچەكان".
K24
