لە پشدەر بەھۆی داڕمانی تەویڵەیەکەوە 40 سەر مەڕ لەناو چوون

 لە پشدەر بەھۆی داڕمانی تەویڵەیەکەوە 40 سەر مەڕ لەناو چوون
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی ڕاپەرین ڕای دەگەیەنێت، شەوی رابردوو بەھۆی بارانبارینی زۆروە تەویڵەیەک داڕماوە و 40 سەر مەڕ بەو ھۆیەوە لەناو چوون.

حوسێن عەبدوڵا، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی ڕاپەرین، ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو 12/2/2018، ئاگادار کراینەوە کە بەھۆی بارانبارینی زۆرەوە، تەویڵەیەک لە گوندی (بەلکی)ی شارەدێی ژاراوە داڕماوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوینی ڕووداوەکە".

گوتیشی: "لە ئەنجامدا دەرکەوت کە 40 سەر مەڕ بەھۆی داڕمانی تەویڵەکەوە لەناو چوونە، زیانی پێنج ملێۆن و 200 ھەزاریشی بە خاوەنەکەی گەیاندووە، ئاژەڵەکانی دیکەش لەلایەن تیمەکانمانمانەوە ڕزگار کراون".









(باسنیوز)
Top