راپرسییەكی توركیا: ده‌نگه‌كانی پارتەكەی ئەردۆگان بەڕێژەیەكی گەورە كەم دەبێتەوە
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای (كۆنسێنیوس)ی توركی بۆ راپرسی، ئاشكرای كرد ئه‌گه‌ر ئابووری توركیا به‌م حاڵه‌ی ئێستەی بمێنێته‌وه، له هه‌ڵبژاردنی 2019 ده‌نگه‌كانی ئاكپارتی ده‌چێته 40%.
موراد سارى به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای (كۆنسێنسوس) بۆ راپرسی، له دیمانه‌یه‌كیدا بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی (دیكان)، پێیوایه ئه‌گه‌ر ئاكپارتی بارودۆخی ئابووری باش نه‌كات و به‌م حاڵه‌ی ئێستەی بمێنێته‌وه، له هه‌ڵبژاردنی 2019 خوار 40%ی ده‌نگه‌كانی ده‌هێنێتەوە.
كۆمپانیای (كۆنسێنیوس)، هه‌ر جارێك راپرسی له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له توركیا كردبێت، پێشبینییه‌كانی راست ده‌رچوون، بۆیه به گوێره‌ی ئه‌و راپرسییه‌ی دوای ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی عەفرین ئەنجام دراوە، دەنگەكانی ئاكپارتی كەمی كردووە.
به گوێره‌ی گوته‌ی موراد و ئه‌و راپرسییه‌ی ئه‌نجامی داوه، هه‌ده‌په به هیچ شێوه‌یه‌ك كێشه‌ی به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردنی نییه و هه‌ر كاتێك هه‌ڵبژاردن بكرێ، ده‌توانێ 10%ی ده‌نگان بهێنێت.
موراد پێیوایه، زۆربه‌ی ده‌نگده‌ره‌كانی هه‌ده‌په گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی هه‌ده‌په غه‌دری لێ كراوه، به تایبه‌ت ده‌ستگیركردنی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په، كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت به‌وه‌ی ده‌نگده‌ری هه‌ده‌په له هه‌ده‌په زیاتر ده‌نگ به هیچ پارتێكی تر نه‌دات.
bas news-
