به‌رپرسێك هۆكارى ڕاگرتنى كارتى نیشتمانیی ئاشكرا ده‌كات
بەرپرسێكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە راوەستانی دەركردنی كارتی نیشتمانیی لە هەرێمی كوردستان، روونكردنەوە دەدات.
عەمید "عەبدولڕەحمان ئیسماعیل"، بەڕێوەبەری فەرمانگەی رەگەزنامە و باری کەسیی ھەولێر بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند: "ماوەی 23 رۆژە كارى دەركردنی كارتی نیشتمانیی ڕاگیراوه، چونكه خزمەتگوزاریی تۆڕی پەیوەندیمان لەسەر نەورۆز تلیكۆمە، بەهۆی ئەوەی ئەو تۆڕە لە لایەن بەغدا كێشەی بۆ دروستكراوە و راگیراوە، بۆیە كێشە بۆ دەركردنی كارتی نیشتمانیی دروست بووه".
به‌پێی زانیارییه‌كان، كارتەكان لە بەغدا چاپ دەكرێن و سیستمەكە ناوەندییە، بۆیە پێشووتر لە ماوەی 2 هەفتە كارتەكان دەگەڕانەوە.
بەپێی زانیاریەكان، ئێستا هیچ مامەڵەیەكی وەك پڕۆسەی هاوسەرگیریی و دەركردنی بەڵگەنامەكانى تر، لە فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانیی ناكرێت و پڕۆسەی دەركردنی كارتەكەش پەكی كەوتووە.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی رەگەزنامە و باری کەسیی ھەولێر، گوتیشی: "ئەگەر په‌یوه‌ندییه‌كه ئاسایی نبه‌ێته‌وه، ئه‌سته‌مه بتوانین ئەو كارتانەی هاووڵاتیان بدەینەوە، كە گه‌ڕاونه‌ته‌وه".
كارتی نیشتمانی شوێنی هەر چوار ناسنامە فه‌رمییه‌كه (باری شارستانی، رەگەزنامە، كارتی زانیاریی، فۆرمی خۆراك) دەگرێتەوە و هەر هاووڵاتییەك بەپێی كارتەكە كۆدی تایبەتی خۆی دەبێت.
مانگی 11 ی ساڵی 2015 وه‌زیری ناوخۆی عێراق رێككه‌وتنی هه‌رێم و عێراقی له‌سه‌ر پرۆژه‌ی كارتی نیشتمانی راگه‌یاند، لە مانگی ئازاری ساڵی رابردووش پڕۆسه‌ی ده‌رهێنانی كارتی نیشتیمانیی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد و یه‌كه‌م فه‌رمانگه‌ی تایبه‌ت به ده‌رهێنانی ئه‌و كارته، له‌هه‌ولێر كرایه‌وه.
bas news-
