ئەكتەرێكی ناوداری توركیا پشتیوانی بۆ ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین راگەیاند
جونێت ئاركن ئه‌كته‌ری دیاری توركیا، كە لە باشووری كوردستان به (به‌ته‌ڵ غازی) ناسرابوو، له دیمانه‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌ی (پۆسته)ـی توركی، ئاماژه ده‌دات ئیتر ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین مایه‌ی گفتوكۆ نییه، ئاخر چۆن ده‌بێت هونه‌رمه‌ندی تورك دژی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه بێت.
ئاركن گوتوویەتی "له عه‌فرین سه‌ربازی تورك گیانی خۆی ده‌كاته قوربانی، تۆش دێیت ده‌ڵێیت نه‌خێر بۆ شه‌ڕ، چۆن ده‌بێت دژی بوه‌ستیته‌وه؟ ئه‌م قسانه‌ی هونه‌رمه‌ندان مایه‌ی گفتوگۆ و شڕۆڤه بۆ كردن نییه، چونكه سوپای توركیا له عه‌فرین ته‌نیا دژی په‌كه‌كه شه‌ڕ ناكات، به‌ڵكو دژی ئیمپریالیزمیش شه‌ڕ ده‌كات".
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه هونه‌رمه‌ند هه‌میشه ئۆپۆزسیۆن بێت، به‌ڵام بۆ ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین نابێت ئۆپۆزسیۆن بێت و ده‌بێت پشتگیری له سوپای توركیا بكات.
bas news-
