لە ھەولێر پاڵاوگەیەکی نایاسایی تێکدرا

 لە ھەولێر پاڵاوگەیەکی نایاسایی تێکدرا
قایمقامیەتی قەزای ناوەندی ھەولێر، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە تێکدانی پاڵاوگەیەکی نایاسایی دەکات.


ئەمڕۆ دووشەممە 12/2/2018، قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر، لە پەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، راگەیەندراوێکی بڵاو کردووتەوە، تێدا ئاماژەی بەوە داوە، کە لەدرێژەی بەدواداچوونەکانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر بۆ مەبەستی نەھێشتن و بنبڕکردنی بۆنی پاڵاوگەنایاساییەکان، تیمەکانی بەشی پۆلیسی شارەوانی بە ھاوکاری لەگەڵ تیمی زێرەڤانی لەسەر بڕیاڕی قایمقامی ھەولێر ھەڵسان بە تێکدانی پاڵاوگەیەکی نایاسایی لەسەر ڕێگای ھەولێر ـ خەبات نزیک کانی قرژاڵە.



قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ئەو پاڵاوگەیە ببوویە ھۆی بڵاوبونەوەی بۆنێکی ناخۆش و پیسکردنی ژینگەلە شاری ھەولێر، ھەڵمەتەکەش ڕۆژانە بەردەوام دەبێت.
bas news-
Top