قوباد تاڵەبانی: ھیوادارم مەرامی سیاسی نەبێتە کۆسپ بۆ بەردەم مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان

 قوباد تاڵەبانی: ھیوادارم مەرامی سیاسی نەبێتە کۆسپ بۆ بەردەم مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان
جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات، کە یوادارم مەرامی سیاسی نەبێتە کۆسپ بۆ بەردەم مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان.



قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 12/2/2018، لە پێگەی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، پۆستێکی کردووە و ئاماژەی بەوە داوە، کە وردبینی لە لیستی فەرمانبەران و مووچە خۆرانی ھەرێمی کوردستان، لەلایەن حکوومەتی ناوەندییەوە کارێکی ئاساییە".


جێگری سەرۆک وەزیرانی کوردستان، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە تۆماری بایۆمەتری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کار ئاسانی زۆر بۆ ئەم بابەتە دەکات، دەشڵێت: "ھیوادارم ھەمان پرۆسێس لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی ناوەندی جێبەجێ بکرێت، مەرامی سیاسی و بەرژەوەندی تەسکی حیزبی نەبێتە کۆسپ بۆ مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان".






Top