كۆیه.. به‌هۆى ته‌قینى مینه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌ك گیانى له‌ده‌ست دا
عه‌مید "شۆڕش كاكه"، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى شارى كۆیه‌ڕاگه‌یاند: "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ئاگادار كراین كه پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ناوى ( س، ر) ته‌مه‌ن (41 ساڵ)، كه دانیشتووى شاره‌دێى چوارقوڕنه‌ى سه‌ر به‌شارى ڕانیه‌یه و ئه‌ركه‌كه‌ى له شاخى هه‌یبه‌سوڵتانى شارى كۆیه بووه، له‌كاتى ئه‌ركدا دارى كۆكروه‌ته‌وه له‌و كاته‌دا مینێكى سه‌رده‌می به‌عسى پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى شارى كۆیه، گوتیشى: "به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى مینه‌كه‌وه، پێشمه‌رگه‌كه هه‌ردوو قاچى په‌ڕیوه و به‌و هۆیه‌وه گیانى له‌ده‌ست داوه".
ڕوونیشیكرده‌وه، كه دواى ڕووداوه‌كه ته‌رمى پێشمه‌رگه‌كه ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له ڕووداوه‌كه ده‌ستى پێكردووه.
bas news-
