تۆپی پێی ئاسیا بڕیاری بە نێودەوڵەتیکردنی یاریگایەکی دیکەی کوردستان دەدات

تۆپی پێی ئاسیا بڕیاری بە نێودەوڵەتیکردنی یاریگایەکی دیکەی کوردستان دەدات
یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا یاریگایەکی هەرێمی کوردستان دەخاتە لیستی ئەو یاریگایانە، کە دەتوانرێ یارییە نێودەوڵەتییەکانیان لەسەر ئەنجام بدرێت.



رۆژی یەکشەممە 11/2/2018، شامل کامل، راوێژکاری یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، نوێنەری یەکێتییەکە بەم دواییانە سەردانی هەرسێ یاریگای زاخۆ لە هەرێمی کوردستان و میسان و شەعب لە عێراقی کردووە و بڕیارەکەی داوە.



شامل کامل هەروەها رایگەیاندووە، پێشتر یەکێتییەکە هەرسێ یاریگاکانی شەهید فەرەنسۆ هەریری لە هەولێر، کەربەلا و بەسرەی خستبووە لیستی ئەو یانانەی، دەتواندرێ یارییە نێودەوڵەتییەکانیان لەسەر ئەنجام بدرێت و ئێستاش هەمان بڕیاری بۆ یاریگاکانی زاخۆ، میسان و شەعب دەرکردووە.









باسنيوز
Top