بەریتانیا وەڵامی سەرکردەیەکی باڵای هەسەدە دەداتەوە

 بەریتانیا وەڵامی سەرکردەیەکی باڵای هەسەدە دەداتەوە
وەزیری بەرگریی بەریتانیا لە بارەی دوو چەکداری دیلی رێکخراوی تیرۆریستی داعش وەڵامی هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) دەداتەوە.



رۆژی شەممە 10/2/2018، رێدوور خەلیل، فەرماندەیەکی هەسەدە لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند بوو، ئەلێکسەندا کۆتی و شافعی شێخ، کە چەکداری داعش بوون و خاوەن رەگەزنامەی بەریتانی، لەلایەن شەڕڤانانی هەسەدەوە دەستگیر کراون و تا ئێستاش هیچ لایەنێک داوای نەکردوونەتەوە.


بەپێی هەواڵی میدیا بەریتانییەکان، رۆژی یەکشەممە 11/2/2018، گاڤن ویلیامسن، وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، بەریتانیا رەگەزنامەی لەو دوو چەکدارەی داعش وەرگرتووەتەوە.


گاڤن ویلیامسن هەروەها رایگەیاندووە، وڵاتەکەی ئەو دوو چەکدارەی داعش وەر ناگرێتەوە و رایگەیاندووە، ”پێویست ناکات ئەو دوو چەکدارە توندڕەوە بگەڕێنەوە بەریتانیا“.









باسنيوز
Top