ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی دەوامی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بڵاو دەكرێتەوە

 ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی دەوامی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بڵاو دەكرێتەوە
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی سەبارەت بەدەوامی وەزیری گواستنەوە، بڵاو كردەوە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و وێنەیەكی دەست كەوتووە و تێیدا هاتووە، روونکردنەوەیەک لەلایەن گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ماوەی چەند رۆژێکە هەندێک میدیا و پەیجەکان بێ ئاگایانە لە ڕێوشوێنی یاسایی و وەزیفی، دەستیان کردووە بە بڵاو کردنەوەی هەواڵ لەبارەی کارەکانی بەڕێز مەولوود موراد، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بە وەکالەت.

ڕوونكردنەوەكە ئەوەی ئاشكرا كردووە كە لێرەوە ڕای دەگەیەنن بەڕێز وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بە وەکالەت، نامەی دەست لەکار کێشانەوەی پێشکەش بە بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان کردووە و چاوەڕێی وەڵامی نامەکەیەتی و تا ئەو ماوە یاساییەی وەڵامی دەدرێتەوە، بە شێوەی پچڕپچڕ دەوامی وەزارەت دەکات بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکان و ئیمزاکردنی نووسراوەکان بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی گشتیی بە تایبەتی کاروباری هاووڵاتییان.

هاوكات لەو ڕوونكردنەوەدا ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دوای تێپەڕبوونی ماوەی یەک مانگ بەسەر پێشکەشکردنی نامەی دەست لەکار کێشانەوەی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ئەگەر وەڵام نەدرایەوە، ئەوا بە شێوەیەکی خۆکردی لەڕووی یاساییەوە بە دەست لەکارکێشاوە هەژمار دەکرێت و پەیوەندیی بە پۆستەکەیەوە نامێنێت.

لە 15/1/2018، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بڕیاری دا لە كابینەی هەشتەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بكشێتەوە.



مەولوود موراد، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بە وەكالەت لە سەر پشكی یەكگرتووی ئیسلامی ئەو پۆستەی وەرگرتووە.









باسنيوز
Top