سبەی پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە
ماڵپەڕی فەرمیی پەرلەمانی كوردستان، لەمبارەوە بڵاوی كردووەتەوە كە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (8)ی ئاسایی خولی پاییزەی داناوە و بەپێی ئەو خشتەیە رۆژی دووشەممە 12/2/2018 کۆبوونەوەی پەرلەمان بەڕێوە دەچێت.
بەپێی كارنامە و خشەتەکە، كۆبوونەوەكەی سبەی دووشەممەی پەرلەمانی كوردستان بریتییە لە گفتوگۆكردنی پڕۆژە یاسای زیادەڕۆیی لەسەر مۆڵكی دەوڵەت و هاوكات تاوتوێی پرۆژە یاسای نەهێشتنی بازرگانی بە مرۆڤەوە دەكرێت.
هاوكات لەو كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستاندا گفتوگۆ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی كوردستان دەکرێت كە لەلایەن لێژنەی كاتی بۆ پێداچونەوەی پەیڕەوی ناوخۆ ئامادە كراوە.
باسنیوز
