ھەڵگورد حیکمەت: سێ لە ڕاوێژکارانی ئەندام لە ناتۆ راھێنان بە پێشمەرگە دەکەن

ھەڵگورد حیکمەت: سێ لە ڕاوێژکارانی ئەندام لە ناتۆ راھێنان بە پێشمەرگە دەکەن
بەرپرسی راگەیاندن و ھۆشیارکردنەوەی نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە، راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.



ھەڵگورد حیکمەت، بەرپرسی راگەیاندن و ھۆشیارکردنەوەی نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ شەممە 10/2/2018، لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژە بەوە دەدات، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، لە لێدوانێکیاندا بۆ ماڵپەڕی (کوردستان٢٤) ئاماژەیان بەوەدا کە ناتۆ ئامادەیە ڕاھێنان بە پێشمەرگە بکات و ھاوکاری بنیادنانەوەی وەزارەتی پێشمەرگە بکات.



بەرپرسی راگەیاندن و ھۆشیارکردنەوەی نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە، لەو راگەیەندراوەدا، ئەوەشی روون کردووەتەوە، کە ھەڵەتێگەیشتێک ھەبوو، ڕاستی پڕۆسەکە ئەوەیە کە سێ لە ڕاوێژکارانی ئەمریکی، بەڕیتانی و ئەڵمانی کە ئەندامن لە ناتۆ ھەڵدەستن بە ئەنجامدانی پڕۆسەکە، نەک خودی ناتۆ، دەشڵێت: "ئێمە سوپاس و پێزانینێکی زۆرمان بۆ ھەرسیانیان ھەیە".



پێشتر ، بڵاوی کردبوویەوە، کە بەرپرسێک لە ئۆفیسی ڕاگەیاندی ناتۆ ڕای گەیاندبوو، کە ئەم وڵاتانە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی و ڕێککەوتنی دوولایەنە مەشق بە ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکەن.
Top