مەحموود سەنگاوی: ئەگەر نەتوانین 11 کەس ھەڵبژێرین کۆنگرەمان بۆ نابەسترێ

مەحموود سەنگاوی: ئەگەر نەتوانین 11 کەس ھەڵبژێرین کۆنگرەمان بۆ نابەسترێ
ەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، ئاماژە بەوە دەدات، کە ئەگەر نەتوانن 11 کەسەکە بۆ بەڕێوەبردنی یەکێتی تا بەستنی کۆنگرە ھەڵبژێرن، ئەوا کۆنگرەشمان پێ نابەسترێت.



مەحموود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشمانیی کوردستان، لەبارەی بەستنی کۆنگرەی لە 5/3/2017، ڕاگەیاند: "پێم وانییە لەو وادەیەدا کۆنگرە ببەستین، چونکە ئێمە نەمانتوانیوە 11 کەسەکە ھەڵبژێرین، ئەو 11 کەسە و بەستنی کۆنگرە پەیوەندییان بەیەکەوە ھەیە، بۆیە ئێمە نەتوانین ئەو کەسانە ھەڵبژێرین ئەوا کۆنگرەشمان پێ نابەسترێت".



ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، ئاشکراشی کرد، کە تا ئێستا بۆ کۆبوونەوەیەک لەبارەی ئامادەکاری کۆنگرەوە، ئاگادار نەکراونەتەوە.



لە کۆتاییەکانی مانگی ڕابردوودا ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، بۆ دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ کۆنگرە کۆبوونەوە، بڕیاریش بوو 11 کەس بۆ بەڕێوەبەردنی یەکێتی تا بەستنی کۆنگرە ھەڵبژێرن، بەڵام تا ئێستا ئەو کەسانە دیاری نەکراون.


bas news-
Top