هەواڵێکی بەپەلە لە عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستانەوە.. زیانێکی گەورە لە سوپای تورکیا درا

 هەواڵێکی بەپەلە لە عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستانەوە.. زیانێکی گەورە لە سوپای تورکیا درا
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕای گەیاند کە لە سنوری عەفرین کۆپتەرێکی سوپای تورکیا خرایە خوارەوە.

کەمێک پێش ئێستا، رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە میانی کۆبوونەوەی پارتەکەیدا (ئاکەپە) لە ئەستەنبول، ڕای گەیاند: "پێش چەند خولەکێک لە پارێزگای ھەتای کە ھاوسنورە لەگەڵ عەفرین کۆپتەرێکی سوپای تورکیا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین کەوتە خوارەوە".

سەرۆک کۆماری تورکیا ئاشکرای نەکردووە کە چی لایەنێک ئەو کۆپتەری تورکیایان لە سنوری عەفرین تێکشکاندووە.

ھاوکات ئەمڕۆ شەممە ١٠/٢/٢٠١٨، بروسک حەسەکە، گوتەبێژی (یەپەگە) لە عەفرین بۆ میدیاکانی نزیک لە حزبەکەی ڕای گەیاند: "تاکو ئێستا ١٥ گوندی سەر بە عەفرین لەلایەن سوپای تورکیاوە داگیرکراون و شەڕ و پێکدادانمان لەبەرامبەر سوپای تورکیا بەردەوامە.

رۆژی شەممە ٢٠/١/٢٠١٨، سوپای تورکیا بە بەکارھێنانی ھێزی ئاسمانی، زەمینی و تۆپخانە، لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (چڵە زەیتوون)، ھێرشی کردە سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان و ھەتا ئیستا سەدان ھاووڵاتیی سڤیل بوونەتە قوربانی.










باسنيوز
Top