شوێنە سەیرانگاکانی شەقڵاو لە زبڵ و خاشاک پاک دەکرێنەوە

شوێنە سەیرانگاکانی شەقڵاو لە زبڵ و خاشاک پاک دەکرێنەوە
سەروکایەتیی شارەوانی ھەریر و ڕێکخراوی سەروارد بۆ پرسی ژینگە، بە ھاوکاری و ھەماھەنگی دەزگای خێرخوازی بارزانی، ھەڵمەتێکی پاککردنەوەی سەیرانگاکانی شارۆچکەی ھەریریان لە سنووری شەقڵاوە دەست پێکرد.



محەمەد ئامۆکەیی، سەرۆکی رێکخراوی سەراورد بۆ پرسی ژینگە، ڕایگەیاند: "بەمەبەستی ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی سەیران و بەھار و نەورۆز، بە پاڵپشتی و ھەماھەنگی دەزگای خێرخوازی بارزانی و شارەوانی ھەریر، ھەڵمەتێکی پاکردنەوەی زبڵ و خاشاکمان لە شوێنە سەیرانگاکانی شارۆچکەی ھەریر، لە دەڤەری شەقڵاوە دەست پێکردووە و بەردەوامیش دەبین لەسەر ئەو کارەمان، دەستخۆشیش لە دەزگای خێرخوازی بارزانی دەکەین، بۆ ھاوکاریەو پاڵپشتی کردنی بەردەوامیان".


سەرۆکی رێکخراوی سەراورد بۆ پرسی ژینگە، ئەوەشی خستە روو، کە ئامانجی ڕێکخراوەکەیان پاک ڕاگرتن و ھۆشیارکردنەوەی ھاووڵاتییانە لەپێناو ژینگەیەکی تەندروست، داواش لە ھاووڵاتییان و گەشتیاران دەکات، لەکاتی چوونیان بۆ گەشت و سەیران، ژینگە بپارێزن و لەدوای خۆیان پاشماوەکانییان کۆبکەنەوە.











باسنیوز
Top