سۆران.. لێژنەكانی وەردبینیی مووچەی فەرمانبەرانی تەندروستی دەست بەكار بوون
د. مەقسوود ئیسماعیل، بەڕێوەبەری تەندروستیی سۆران، ڕايگەیاند، دوێنێ پێنجشەممە 8-2-2018 لێژنەیەكی بەغدا بۆ وردبینیی مووچەی فەرمانبەران سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سۆرانیان كرد و دوای گفتوگۆ و قسەكردن و دانیشتنی نێوانمان و لێكۆڵینەوەی سەرەتایی لیژنەكە، رایان گەیاند كە هەموو بەشەكانی تەندروستی، بە ڕێكوپێكی کارەکانیان ئەنجام داون، بەڵام سەرەڕای ئەوەش بەردەوام دەبن لەسەر وردبینیەكانیان".
گوتیشی: "لەلایەن لێژنەكەوە چەند داواكارێكیان پێ سپاردووین بۆ نموونە پێدانی راپۆرت و زانیارییەكان بە زمانی عەرەبی و چەند زانیارییەكی دیكە تایبەت بە مووچەخۆرانی تەندروستی، خۆشبەختانە تەواوی ئاسانكاریمان بۆ لێژنەكە كردووە، كە هاوكاریان بین بۆ بەڕێوەبردنی كارەكانی وردبینیان، بەنیازن لە رۆژانی داهاتووشدا بگەڕێنەوە لامان و لە كارەكانییان بەردەوام بن".
باسنيوز
