سلێمانی.. جۆرێک لە خواردنەوەی وزە بەخش قەدەغە کرا

سلێمانی.. جۆرێک لە خواردنەوەی وزە بەخش قەدەغە کرا
قایمقامیەتی ناوەندی سلێمانی، ڕای دەگەیەنێت کە جۆرێک لە خواردنەوەی وەزەبەخشەکان قەدەغە کرا.



ئەمڕۆ سێشەممە 6/2/2018، قایمقامیەتی ناوەندی سلێمانی، لە ڕاگەیاندراوێکیدا کە وێنەیەکی دەست کەوتووە و تێیدا ھاتووە، کە بەھۆی رێگەپێنەدانی لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەفرۆشتنی، لێژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەت رێگری لە بڵاوکردنەوەی بڕێکی زۆر خواردنەوە وزەبەخشەکان کە بریتییە لە (رید بۆڵ) دەکات.



گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕای گەیاندووە، کە لەلایەن ئاسایشی ئابوورییەوە و بەنووسراوی فەرمی ئاگادار کراینەوە لە ھەبوونی 250 کێس خواردنەوە وزەبەخشەکان، کە پێشتر و لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بڕیاری قەدەغەکردنی دراوە.



ئەوشی خستووەتەڕوو، کە بڕیاری قەدەغەکردنی خواردنەوە وزەبەخشەکان، پەیوەندی بەو پێکھاتەوە ھەیە کە لە دروستکردنیدا بەکارھێنراوە و ئەگەری کێشەی تەندروستی بۆ بەکارھێنەرانی دروست دەکات.
bas news-
Top