کۆیە.. چوار کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کران

کۆیە.. چوار کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کران



بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری کۆیە، ئاماژە بەوە دەدات، کە چوار کەسیان بە تۆمەتی دزینی ماتۆرسکیل و کەلوپەلی جۆراو جۆری ھاووڵاتیان دەستیگر کردووە.



شۆڕش کاکە، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە، ڕاگەیاند: "ئەو چوار تۆمەتبارە لە سنووری شاری کۆیە لەلایەن ھێزەکانی پۆلیس، بەھاوکاری ھێزەکانی ئاسایشی کۆیە دەستگیر کراون، کە پێنج ماتۆڕسکیل و مۆبایلی ھاووڵاتییانیان دزیوە".



بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە، ئەوەشی خستە روو، کە لەئێستا سەرجەم تۆمەتبارەکان بەندکراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەستی پێکردووە.

bas news-
Top