هاووڵاتیانی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین ره‌خنه له نەتەوەپەرستەكان ده‌گرن
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیا، دیسان هێرشی كرده‌وه سه‌ر كورد و داوی كرد ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین دژی یه‌په‌گه فراوانتر بكرێت و ئه‌گه‌ر پێویست بێت بۆ خۆشی به‌شداری له‌و شه‌ڕه‌دا ده‌كات، ئەمەش هاووڵاتیانی نیگەران كرد.
ئه‌مڕۆ سێشەممە ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی له گوته‌یه‌كیدا له به‌رده‌م ئه‌ندامانی گرووپی پارته‌كه‌ی له ئه‌نكه‌را گوتی ئه‌گه‌ر پێویست بكات وه‌كو گورگ ده‌چمه عه‌فرین و گیانی خۆم به خۆشحاڵییه‌وه ده‌كه‌مه قوربانی ئه‌م خاكه.
له‌سه‌ر ئه‌م قسانه، له لایه‌ن هاووڵاتیانی توركیاوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ره‌خنه‌ی توند له باخچه‌لی گیرا و به درۆزن و دووڕوو وەسف كرا.
باخچه‌لی كه به دوژمنی كورد ناسراوه و ئێستەش بووه‌تە هاوپه‌یمانی ئاكپارتی و ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان، هه‌موو جارێك به گه‌رموگوڕییه‌وه باسی شه‌ڕكردن لە دژی كورد ده‌كات و پێشتریش گوتبووی با سوپای توركیا بچێته كه‌ركووك و ئاڵای كوردستان بسوتێنێت.
هاووڵاتیانی توركیا له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ره‌خنه‌ی لێ ده‌گرن و ده‌ڵێن كێ رێی لێ گرتوویت و ده‌توانی بچیت گیانی خۆت بكه‌یته قوربانی. هه‌روه‌ها به سه‌ركرده‌یه‌كی شكستخواردووی ده‌چوێنن و ده‌ڵێن مه‌هه‌په كۆتایی هاتووه و چووه‌ته ناو باوه‌شی ئاكپارتی.
bas news-
