بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی هەولێر ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی هەولێر، ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە و تێدا هاووڵاتییان له ژمارهى نوێی پهیوهندیكردن، ئاگادار دەکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 6/ 2/ 2018 بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاو کردەوه و تێدا هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، کە ئێستا سەرەڕای کارکردنی ژمارە مۆبایلی (۰۷٥۰۳۸۰۲۰۰۷) ئەوا لە ئێستادا ژمارەی مۆبایلی کۆڕەک تیلیکۆم ۱۲۲ بە شەو ڕۆژ بۆ بەهاناوەچوونی هاووڵاتییان، کار دەکات.
هەر بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لە کاتی دروست بوونی هەر ڕووداوێكیان بوونی نەخۆش، هاووڵاتییان دەتوانن لە ڕێی ئەو ژمارەیەوە پەیوەندی بکەن.
bas news-
