"بێبەڵێنی"ـی عەبادی، مامۆستایانی سلێمانی هێنایە سەر شەقام

مامۆستا و فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندانێکیان ساز دا و، دروشمی ڕاستەوخۆیان ئاڕاستەکانی عەبادی بوو. بەڕێوەبەری دەستەی بەڕێوەبردنی خۆپیشاندەرانیش دەڵێ، پەیامەکانیان بە زمانی عەرەبیە و تایبەت ڕووی لە عەبادیـیە و، پێیدەڵێین "عبادی این وعودک الی متی الانتظار".

مانگ و نیوێک زیاترە، سەرۆکوەزیرانی عێڕاق حەیدەر عەبادی، بە بیانوی ناردنی مووچە، مامۆستایان و فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان دەستی دەستی پێدەکات، لە ھەرێمی کوردستان لێژنەیەک لە وەزارەتی پەروەردە و فێرکردن و تەندروستی، چه‌ندین جار سەردانی بەغدایان کرد بۆ ئەم مەبەستە.
لێژنەی وردبینی لە بەغدا بۆ لیستی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان چەندین جار ھاتنە کوردستان، بۆ وربینیکردنی لیستی مووچەخۆرانی مامۆستا و فەرمانبەرانی ھەرێم، بەڵام بەغدا وای بڵاو کردەوە، بڕی "٢٥٠" ملیار دینار بۆ بانکی مەرکەزی لە ھەولێر ناردووە و، وەزارەتی داراییی هەرێمیش وەڵامی دایەوە و دەڵێ، ھیچ بڕەپارەیەکیان پێ نەگەیشتووە.
kdp-
Top